اعتراض به مواد مخدر و فحشا در نسبین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ، ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە هێرش بکەنە سەر ڕەفەح، هاوکات بێنی گانتز وەزیری کابینەی جەنگی ئیسرائیل هەڕەشەی کردووە، ئەگەر تا مانگی ڕەمەزان دیلەکان ئازاد نەکرێن، شەڕەکە لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، هەرکەسێک بیەوێت ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنەکەمان بکات بۆ سەر ڕەفەح، پێمان دەڵێت شەڕەکە بدۆڕێن، من لەبەرامبەر ئەو خواستە سەر دانانوێنم.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە ئامانجیان بەدەستهێنانی "سەرکەوتنێکی تەواو"ــەتیە لە دژی حەماس.

بە گوتەی بێنی گانتز، هێرشەکە بە شێوەیەکی هەماهەنگ و گفتۆگۆ لەگەڵ هاوبەشەکانیان ئەمریکا و میسرییەکان" ئەنجام دەدرێت.

گانتز ڕایگەیاندووە، ئامادەکاریمان هەیە بۆ ئەوەی "خەڵکی مەدەنی بە سەلامەتی و ئاسانی بتوانن ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، هەتا زیانەکانی زۆر نەکەوێتەوە".

جێی ئاماژەیە ئیسرائیل تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی چۆنیەتی چۆڵکردنی هاووڵاتیان نەداوە.

هەروەها گانتز لە ئۆرشەلیم ڕایگەیاند، ئەگەر تا مانگی ڕەمەزان دیلەکان نەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، شەڕەکە لە هەموو شوێنێک بە تایبەت لە ڕەفەح بڵاو دەبێتەوە.

وەزیری ئیسرائیل دەڵێت حەماس تەنها بژاردەیەکی لەبەر دەستە، ئەویش خۆی ڕادەست بکات و زیندانییەکان ئازاد بکات و خەڵکی مەدەنی دەتوانن لە غەززە جەژنی ڕەمەزان پیرۆز بکەن.

به پێی هەواڵی ڕۆیتەڕز، ئیسرائیل بە فەرمی دژایەتی خۆی له گەڵ "دانپێدانانی تاکلایەنه"ی دەوڵەتی فەلەستین ڕاگەیاندووه و ڕایدەگەیەنێ هەرجۆرە ڕێککەوتنێکی لەم جۆره پێویسته له ڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆوه ئەنجام بدرێ.

بەڕازیل: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات شەڕ نییە، کۆمەڵکوژییە

هەروەها لویز لانسیولوادا سیلڤا سەرۆکی بەڕازیل دژایەتی توندی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل دەربڕی.

لولا وتی: "ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت شەڕ نییە، کۆمەڵکوژییە" و هێرشەکەی ئیسرائیلی بەراورد کرد بە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی نازییەکان دژی جولەکەکان.

لە بەرامبەردا بنیامین ناتانیاهۆ بە تووڕەییەوە وڵامی لێدوانەکەی لولای دایەوە وتی: "سەرۆکی بەرازیل بێڕێزی بە یادەوەری ٦ ملیۆن جولەکە کرد کە لەلایەن نازییەکانەوە کوژران، پێویستە شەرم بکات".

هەروەها باڵیۆزی بەڕازیل لە ئیسرائیل بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی قسەکانی لولا ڕوون بکاتەوە.